کوردپرێس دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲۰۲۵/۵/۱۷ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دواى كۆتاييهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه به‌ره‌و تاران، پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بەڕێ دەکەوێت.
سه‌ردانى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به بانگهێشتێكی فەرمييه بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێرانه‌وه، ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەشداری کردنی بەڕێزیان لەم ديداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیريی هەرێمی کوردستانه بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاريی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، يه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.
بەپێی كارنامه‌ى ديداره‌كه، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له مێزگردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆ ده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.
Your Comment