بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دانیشتی ئاسایی خۆی لە تەلاری پەرلەمان گرێدا و تاوتوێی چەندین بابەتی جۆراوجۆری تایبەت بەکاری پەرلەمان و فراکسیۆنی یهكگرتووی کرد.
لە راگەیەندراوەکەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا هاتووە: لە کۆتاییدا فراکسیۆن بەرپرسیارێتی پێکنەهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی خستە ئەستۆی هەردوو هێزی دەسەڵات کەلە ماوەی ئەم پێنج مانگەدا و دوای چەندین کۆبونەوە؛ دوو حیزبی دەسەڵات لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت نەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی بەبێ گوێدانە ئەو کاریگەرییە نەرێیانەی لێی دەکەوێتەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، بەردەوام دامەزراوەکانی هەرێم و ئەزمونەکەی دەکەنە قوربانی میزاج و ویستی نادروستی خۆیان، بەتایبەت کە دۆخی ناوچەکە لەوپەڕی هەستیارییدایە و پێویستە واز لەو بێباکییە بهێنن.
Your Comment