بەردی بناخەی رێگەی دەروازەی سنووریی سازان دادەندرێت

پارێزگاری کرماشان لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە. پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە دەڵێت: ''لە مانگی داهاتوودا بەردی بناخەی رێگەی دەروازەی سنووریی سازان دادەندرێت.''

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنووچێهر حەیدەری، پارێزگاری کرماشان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەڵەبجە و لەلایەن نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لێکرا.

دوای کۆبوونەوەیان، هەردوو پارێزگار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا وردەکاریی کۆبوونەوە و گرنگیی سەردانەکەیان خستەڕوو.

نوخشە ناسح، پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە رایگەیاند: ''سەردانی جەنابی پارێزگار چەند مەبەستی هەیە و یەکێک لەو مەبەستانە پیرۆزباییکردن لە هەڵەبجەیە کە بووە ۱۹ـیەمین پارێزگای عێراق؛ هەروەها کۆبوونەوەیەکمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان کرد.''

نوخشە ناسح گوتی: ''ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران جگە لەوەی پەیوەندییەکی هاوسنوورییمان هەیە، هەموو کات پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی و باشیشمان هەبووە و هەوڵ دەدرێت پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین.''

پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە گوتیشی: ''ئێستا کە بووینەتە پارێزگایەکی نوێی حکوومەتی فیدراڵی، هەوڵ دەدەین لەدوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان لەلایەن بەغداوە، بتوانین دەروازە سنوورییەکانمان بکەینە فەرمی و دەروازەی سنووریی دیکەش وەک دەروازەی سنووریی سازان بکەینەوە.''

هەڵەبجە لە رێگەی کرماشانەوە دوو دەروازەی سنووری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە، ئەوانیش دەروازەکانی شوشمێ (تەوێڵە) و پشتەن. نوخشە ناسح لەبارەی کردنەوەی دەروازەی سازانەوە گوتی: "وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاری باشمان لەسەر کردووە. پێم وایە لە مانگی داهاتوودا ئەگەر زووترنەبێت درەنگتر نییە، بەردی بناخەی رێگەی دەروازەی سنووریی سازان دادەندرێت.''

پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە وتیشی: ''لە لایەن ئێرانیشەوە بەڵێنمان پێدراوە ئامادەکاریی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەکە ئامادەی کرانەوە بێت".

دەروازەی سنووریی سازان دەکەوێتە سنووری گوندی سازانی پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگاکانی هەڵەبجە و کرماشان پێکەوە دەبەستێتەوە.

بەگوتەی نوخشە ناسح، لە کۆبوونەوەکەیاندا بڕیار دراوە لیژنەیەکی هاوبەش بە سەرپەرشتیی هەردوو قایمقامی هەڵەبجە و پاوە پێکبهێندرێت بۆ ئەوەی مانگانە کۆ ببنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بەرەوپێشچوونی هاوئاهەنگییەکان لە بواری وەبەرهێنان، گەشتیاری و کشتوکاڵ بکەن.

وەک پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە دەڵێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە پارێزگاکە و گوتیشی: ''لە کۆبوونەوەکەماندا بڕیاری هاوئاهەنگی و هێنانی پزیشکی تایبەتمەند بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی درا.''

هاوکات مەنووچێهر حەیدەری، پارێزگاری کرماشان لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییە هاوبەشەکەدا رایگەیاند: ''ئامانجی سەردانەکەم پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو پارێزگاکە و پیرۆزبایی کردن بوو بۆ بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە.''

مەنووچێهر حەیدەری جەختی لەوە کردەوە: ''دوو وڵاتی ئێران و عێراق پەیوەندیی قووڵیان هەیە و ئاسایش و ئابوورییان پێکەوە بەستراوەتە.

News Code 225306

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha