پزیشکەکەی سری سورەییا ئۆندەر: هێشتا هیوامان بە باشبوونەوەی ئەو هەیە

پزیشکەکەی سری سورەییا ئۆندەر لەبارەی تەندروستیی ئەو سیاسەتڤانە دەڵێت، هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی هەیە بەڵام هێشتا بێ هیوا نەبووینە لە باشبوونەوەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتان ساغباش، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، کە هاوکات پزیشکی سری سورەییا ئۆندەرە، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان لەبارەی تەندروستیی ئەو سیاسەتڤانە بۆ میدیاکانی تورکیا قسەی کرد.

ئەرتان گوتی، مەترسی لەسەر ژیانی ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی ماوە. ئاماژە بەوەش کرد: "خەڵک داوامان لێدەکەن کاتی باشبوونەوەی پێ بڵێین، بەڵام ناتوانین هیچ ماوەیێکی کورت، مامناوەند و درێژخایەن دیاری بکەین."

سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی، کە هاوکات ئەندامێکی شاندی ئیمراڵییشە، شەوی ۱۵ی نیسانی ۲۰۲۵ تەندروستیی تێکچوو و گەیێندرایە نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکان پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیەی سری سورەییای تێیدایە گوتوویانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە شاخوێنبەری دڵی پچڕاوە و پاشانیش جەڵتە لێی داوە.

News Code 225299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha