کوردپرێس: بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، راکان سەعید جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەهۆی سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک لەسەر دۆسیەیی گەندەڵی، ئەمڕۆ لە شاری بەغدا دەستگیرکرا.
ئاماژە بەوەش دەکەن، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بڕیارەکەی داوە.
زانیارییهكان باس لهوهدهكهن، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەتۆمەتی دۆسییێکی گەندەڵییەوە لە دادگای ڕەسەفای بەغدا دەستبەسەر کراوە کە پەیوەندیی بەهاوکاریی خێزانە ئاوارەکانی شەڕی داعشەوە هەیە.
ڕاکان جبووری لە ساڵی ٢٠١٧ بووە پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک و تاوەکوو ڕۆژی ١١ی ٨ی ٢٠٢٤ لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بوو، دواتر ڕێبوار تەها کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە شوێنەکەی دانرا.
Your Comment