کوردپرێس: میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە، ڕاکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک، کە حەوت ساڵ پۆستەکەی بە وەکالەت بەڕێوە دەبرد، لە پاش دەستگیرکردنی ئەمڕۆ تا کاتی دادگایی کردنی بە کەفالەت ئازاد کرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ بەپێی مادەی ۳۴۰ی یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادگای ڕەسافەی بەغدادەوە، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ڕاکان جبووری دەرچوو، ماددەى ۳۴۰ تایبەتە بە تاوانى زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵى گشتى لەلایەن فەرمانبەرى حکومییەوە، سزاکەى دەگاتە حەوت ساڵ بەندکردن.
زانیارییەکان باسیان لەوەش کردوە کە ڕاکان جبووری لەسەر دوو دۆسیە دەستبەسەر کرابوو لەوانەش خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و زیانگەیاندن بەسامانی گشتی و دۆسیەی دوەمیش بریتیە لە هاوکاری کردنی تورکیا.
Your Comment