بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە ئەبووزەبی و لەلایەن بەرپرسانی ئیماراتەوە پێشوازیی لێ‌کرا و لەگەڵ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و دەڵێت: گفتوگۆمان کرد لەبارەی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان ئیمارات، عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا دەخاتەڕوو و دەڵێت: "جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و فراوانکردنى هاريکاريى هاوبه‌شى نێوانيان کرده‌وه، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا که بۆ هه‌ردوولا پێويستن."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: لە دیدارەکەدا "ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى و که‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌که‌يان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد و بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌و بوار و که‌رتانه گۆڕييه‌وه که ده‌کرێ ئيمارات له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، وه‌به‌رهێنانيان تێدا بکات."
تەوەرێکی دیکەی دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد بن زاید ئال نەهیان دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو. لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە: "هه‌ردوو سه‌رۆک به فراوانى دوايين ڕووداو و پێشهاته‌کانى ناوچه‌که و مه‌ترسى و لێکه‌وته‌وکانیان باس کرد."
هەروەها "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دانبه‌خۆداگرتن و دانايى له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا کرده‌وه، به جۆرێک رێگە له ئاڵۆزى و ئاشووبى زياتر له ناوچه‌که بگيرێت و هه‌موو لايه‌ک کار بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى بکه‌ن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە دەشڵێت: "دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو".
Your Comment