ڕێککەوتنی هەسەدە لە گەڵ دیمەشق بە نێوەندیگریی ئەمریکا کراوە

بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی  هەسەدە ڕایدەگیێنێت رێککەوتنمان لە گەڵ دیمەشق بە نێوەندیگریی ئەمریکا کراوە و هیچ گۆڕانکارییێک لە هێزەکانمان ڕوونادات و هێزیش ڕەوانەی ناوچەکانمان ناکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت:  ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ دیمەشق بە نێوەندگیریی ئەمریکا کراوەو ئەمریکا لایەنێکی چالاکە تیایدا، هیچ گۆڕانکاریەکیش لە هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕوونادات.

ناوبراو وتیشی، هیچ هێزێکی حکوومەتی سووریا ڕەوانەی ناوچەکانمان ناکرێت و پێدەچێت لە هێڵی سنووریی ئێمە و تورکیادا، ئەوان لە تەنەف خۆیان جێگیر بکەن.

سەبارەت بە بابەتی داعشیش هیچ گۆڕانێکی تێدا نابێت، هەر هەسەدە بەرپرسیاری دۆسیەی داعش دەبێت.

فەرهاد شامی جەختیش کرد، ئامانج لە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ دیمەشق وەستانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانە، بەوپێیەی تورکەکان چەند ڕۆژێکە هێزی گەورەیان هێناوەتە دەوروبەی قەرەقۆزاک، چەند رۆژێکیشە لە شێخ مەقسوود ناوچەی کوردنشینی حەلەبیش کێشەی زۆر دروست بوون، ئامانجی سەرەکیمان وەستانی ئەو شەڕانەیە و گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین، سەرێکانی و گرێسپیە بۆ شوێنی خۆیان.

News Code 225030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha