بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، وەک ئەوەی بەڵێندراوە لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی یەک رەوانە دەکرێت، ئەو شاندەی حکوومەتی هەرێمیش کە لە ئێستادا لە بەغدان تەنها گفتوگۆ لەسەر مووچەی مانگی یەک ناکەن، بەڵکوو گفتوگۆکان لەسەر تەواوی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی: "هه‌ماهه‌نگییه‌کی زۆر باش له‌نێوان به‌غداد و هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هه‌یه".
ناوبراو وتیشی: "حکوومەتی هه‌رێم وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان راده‌سپێرێت تا رێکاری پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وت".
هەورامانی وتیشی: "مووچه‌ی مانگی 12 به‌شێک بووه له پرسه‌کان که شاندی هه‌رێم له به‌غدا باسی کردووه و چاومان له‌وه‌یه مووچه‌ی مانگی 12 چاره‌سه‌ر بکرێت".
سه‌باره‌ت به مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی باسی له‌وه کرد که: "حکوومەتی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێکی داوه بۆ دابین کردنی مووچه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه جێبه‌جێی کردووه، حکوومەتی هه‌رێم ده‌سته‌وه‌ستان دانه‌نیشتووین سه‌یر بکه‌ین. له کۆبوونه‌وه‌کانی حکوومەتی هه‌رێم و حکوومەتی فیدراڵ که‌س وه‌کوو سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێم به‌رگری له مافی مووچه‌ی خه‌ڵک نه‌کردووه".
وتەبێژ حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: "به‌شێک له‌و مامۆستایانه‌ی ئێستا له‌ژێر خێمه‌دان له سلێمانی، خۆپیشاندان و جاده‌گرتنیان بۆ ئه‌وه‌بوو که ئێمه بچینه به‌غدا مووچە وه‌ربگرین. هه‌ندێک ده‌موچاویان تێدایه هێنده‌ی باوه‌شیان کردووه به هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی بێزراوی میلیشیا عێراقییه‌کاندا ڕه‌نگی ئه‌وانیان گرتووه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که: "چه‌ند که‌سێکیان به‌روونی دیاره بۆچی مانیانگرتووه و خۆیان ده‌نوێنن، پێشتریش ئه‌م سیناریۆیانه‌مان بینیوه که به‌شێکیان خۆیان کاندید ده‌که‌ن له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن و به‌شێک له مامۆستایانی مانگرتوو وه‌ک نوێنه‌ری هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی دژه کورد سه‌یریان ده‌که‌ین".
Your Comment