بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک - مەسەدە كۆ بوویەوە و رایگەیاند، هەر گۆڕانکارییێک دەبێت بە پێی ناوەڕۆکی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەم بڕیارە لەبەر چاو نەگیرێت ئەنجامێکی نەرێنی دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی دەبێت نێونەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات کە سیستەمێکی بەڕێوەبردن دابمەزرێت فرەڕەنگی سووریا نیشان بدات و یەکسانی پێکهاتەکان مسۆگەر بکات.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە درا، کە گەڕانەوەی کۆچبەران و پەنابەران دەبێت سەلامەت و پارێزراو بێت، هەروەها دەبێت ئاوەدانکردنەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت کە لە هەرێمێکدا یان ناوچەیەکدا سنووردار نەبێت، بۆ ئەوەی هەموو سوورییەکان هەست بە هاوبەشی بکەن لە بنیاتنانی داهاتووی وڵاتەکەیان.
Your Comment