بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان داواى کرد ھەرچی زووە حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێندرێت و بەرنامەیەک جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان.
بیتنەر لە تازەترین لێدواندا ئاماژەى بەوەش کردووە ئەمریکا پشتیوانى چاکسازیی دەکات لە ناو پێشمەرگەدا و هەوڵیش دەدرێت بۆ بەهێزکردنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان.
پێشتر ئەمریکا چەندجارێک داواى کردووە کە چاکسازیی لە نێو پێشمەرگەدا بکرێت و چەکدارى حزبەکان نەمێنێت.
Your Comment