بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی له په‌یامێكدا بڵاوی كرده‌وه: "به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌م".
نابراو ڕاشیگه‌یاندووه: "له‌كاتێكدا به‌ره‌و ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزه ده‌ڕۆین كه به بڕیارێكی ناڕه‌وا و زاڵمانه قووت و مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه بڕدراوه، بڕینی مووچه و سیاسه‌تی برسی كردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌و جینۆسایده نیه كه ڕژێمی پێش‌و له‌دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامی دا".
مه‌سعوود بارزانی ده‌شڵێت: "ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له هه‌موو سته‌مكاری و تاوان و ئه‌نفالێک به‌هێزتر و به‌رزتره، با ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئاوڕێك له مێژو بده‌نه‌وه، گه‌لی كوردستان له به‌رانبه‌ر هه‌موو گوشار و زه‌بروزه‌نگێكدا خۆڕاگر بو و به سه‌ر نه‌یار و تاوانباراندا سه‌ركه‌وت، و هه‌ر په‌شیمانی بۆ زۆرداران مایه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی خۆڕاگری و جوامێری و سه‌ربه‌رزیی تاک به تاكی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م، له خودای مه‌زن داواكارم خێر و ئاسوده‌یی بۆ كوردستان و عێراق و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌مان و هه‌موو جیهان به‌دی بهێنێت".

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ڕایده‌گه‌یێنێت: "بڕینی مووچه و سیاسه‌تی برسی كردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان هیچ جیاوازیێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌و جینۆسایده نییە".
News Code 225549
Your Comment