بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخەری گشتیی باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردەوە، بڕیاربووە کۆنفرانسی گۆڕان بە ئامادەبوونی ژمارەیێکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوان لە زاخۆوە تا خانەقین و بە سەرپەرشی کۆمسیۆن بەڕێوەیچێت، بەڵام چەند گێرەشێوێنێک هاتبوونە ناو کۆنفرانسەکەوە و دەستیان کرد بەشەڕ و جنێودان بەیەکتر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەڵسوڕاو و باژێڕوانانەی کە لەوێبون هەڵوێستێکی قارەمانانەیان نیشاندا و کاردانەوەیان نەبو، بەڵام کۆمسیۆن نەیتوانی درێژە بە کۆنفرانسەکە بدات، کۆنفرانسەکەی دواخست بۆ کاتێکی دیکە.
دانا ئەحمەد مەجید باسی لەوەش کرد: "ئەو ڕێگەی کە لەگەڵ گۆڕانخوازان گرتویانەتەبەر، گۆڕان لە بەرزی دەبین و دەبێت، هەروەها هەڵدەستێنینەوە بەشێوەیەی کە گۆڕانخوازان دەیانەوێت و ئەو بەرنامەیەی کە ئەوان دەیانەوێت، جێبەجێی دەکەین".
Your Comment