ئێستا کاتی تێپەڕاندنی کەشی ئەمنی و دەستپێکردنی ئاشتییێکی دادپەروەرانەیە

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڕیارەکانی پەکەکە لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری بە گرنگ ناودەبات. دەڵێت، ئێستا کاتی تێپەڕاندنی کەشی ئەمنی و دەستپێکردنی ئاشتییێکی دادپەروەرانەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی رایگەیاند، "بڕیارەکانی کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پرۆسەی چارەسەری دەبینین." گوتیشی، "ئێستا نۆبەی دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەرییە ئەرکی خۆیان بەجێبگەیێنن."

ئێستا کاتی تێپەڕاندنی کەشی ئەمنی و دەستپێکردنی ئاشتییێکی دادپەروەرانەیە

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ پێشخستنی پرۆسەکە، دەبێت لیژنەیێک لە پەرلەمانی تورکیا پێکبهێندرێت؛ باسی لەوەش کرد، "لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە دەتوانرێت هەنگاوی ماوەکورت، مامناوەند و درێژ بنرێت. پێویستە ئەو لیژنەیە بە کارکردن لەسەر بۆچوونی هاوبەش بڕیار بدات و پاشانیش بڕیارەکان لە چوارچێوەی یاسادا جێبەجێ بکرێن."

بابەتی پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پرۆسەی چارەسەری لە کاتێکدایە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رۆژی ۱۸ی ئایاری ۲۰۲۵ لە هەژماری فەرمیی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، باشترین بژاردە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری ئەوەیە، لیژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری و پاڵپشتیی هەموو پارتە سیاسییەکان پێکبهێندرێت.

ئێستا کاتی تێپەڕاندنی کەشی ئەمنی و دەستپێکردنی ئاشتییێکی دادپەروەرانەیە

باخچەلی پێشنیازی بۆ نوعمان کورتولمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد، دەستپێشخەری بکات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بە ناوی ''ستراتیژیی سەت ساڵەی تورکیای بێ تیرۆر؛ لیژنەی یەکدەنگی و یەکێتیی نەتەوەیی".

کورتولمووش ڕۆژی ۱۹ی ئایاری ۲۰۲۵ لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، دوای خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، کار بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لە پەرلەمان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەکرێت.

News Code 225473

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha