سری سورەیا ئۆندەر کۆچی دوایی کرد

سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و جێگری (دەم پارتی) دوای  ۱۸ رۆژ، وەرگرتنی چارەسەر، لە ئیستەنبووڵ، کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نەخۆشخانەکە بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: "سری سورەیا ئۆندەر لە کاتژمێر ۴:۱۰ بەهۆی لەکارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستەیەوە ژیانی لەدەستدا". 

شەوی ۱۵ی مانگی رابردوو (سری سورەیا ئۆندەر) ئەندامی شاندی ئیمرالی (دەم پارتی) تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و لە ئیستەنبووڵ نەشتەرگەرییێکی قورسی بۆ ئەنجام درا.

لەدواین جووڵەی سیاسیدا، ئۆندەر لەگەڵ پەروین بوڵدان، وەكوو وەفدی ئیمرالی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی كرد بەمەبەستی قسەكردن لەبارەی دواین پەرەسەندنەكانی تایبەت بە پرسی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد لە توركیا.

News Code 225351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha