بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە تۆڕی (ئێکس) نووسیویەتی: "لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم لەماوەی ۳۰ ساڵەی حوکمڕانیاندا، لەڕووی ئابووریەوە هەرێمەکەیان کردوهتە بازاڕێکی بەکاربەر و هاوکات ساخکردنەوەی هەموو جۆرە کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و دەرمانی ئێکسپایەری وڵاتانی دوور و نزیک با خراپترین کوالێتیشی هەبێت".
ناوبراو دهشڵێت: "لەڕووی فەرهەنگی و پەروەدەیی و کۆمەڵایەتیشەوە هەرێمەکەیان کردوهتە بازاڕی تاقیکردنەوە و ساخکردنەوەی هەموو جۆرە بەرنامەیێکی نەخوازراوی پەروەدەیی هاوردە و داب و نەریتی دژبە شوناس و ئایینی زۆرینەی گەلەکەمان و نامۆ بەکولتوری ڕەسەن و مێژویی کوردەواری، لەژێر پەردەی بەناو پێشکەوتن و پێکەوەژیان و کرانەوەی نازانستیدا".
Your Comment