بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "نۆڤۆستی" ڕووسیا ڕاگه‌یاند: "پێنتاگۆن به به‌رده‌وامی هێزه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستییه‌کانی ئۆپه‌راسیۆن و بارودۆخی نائاسایی، ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌یان و له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌رگری ئه‌مریکایه و توانای ئه‌مریکا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خێرا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گۆڕانی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌کان ده‌رده‌خات".
شایانی باسە که‌ناڵی CBS ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا به‌نیازه ئاماده‌یی سه‌ربازی خۆی له سوریا که‌م بکاته‌وه به کشانه‌وه‌ی به‌شێک له دو هه‌زار سه‌ربازه‌که‌ی، له هه‌مانکاتدا ئه‌و هێزانه‌ی که ماونه‌ته‌وه له ژماره‌یه‌کی که‌متر له بنکه و بنکه‌کانی ئه‌و وڵاته چڕ بکاته‌وه.
Your Comment