بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا کە لە "نۆیەمین دیداری سلێمانی" پێشکەشی کرد جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئەوەشی بە کاری هەرە لەپێشی پارتی و یەکێتی ناوبرد. هەروەها پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە کرد بەبۆنەی بەپارێزگابوونی شارەکەیانەوە.
دەقی گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری سلێمانی:
به‌ڕێز جه‌نابى محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ؛ ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، ميوانانى ئازيز له هه‌ر کوێوه هاتوون، به‌يانيتان باش، هه‌موو لايه‌کتان زۆر به‌خێر بێن.
زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ پێکه‌وه لە شاری خۆشه‌ويست و دێرینی سلێمانى، بەشداری لەم کۆڕبه‌نده‌دا ده‌که‌ين. سلێمانی هەمیشە چرای ڕووناکيی بیر و کو‌لتوور و فرەیی سیاسەت و قەڵایێکی به‌رزى نیشتمانپەروەری بووه. کۆڕبه‌ندى سلێمانی، بووەتە مینبەرێکی گرنگ بۆ گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی پرسە هەرێمی و نێوده‌وڵه‌تييه‌کان.
ده‌ستخۆشى له براى به‌ڕێزم جه‌نابى د. به‌رهه‌م ساڵح و هەموو رێکخه‌رانى ئه‌م کۆڕبه‌نده و زانکۆى ئه‌مريکى له عێراق ـ سلێمانى ده‌که‌م. هەروەها سوپاسێکی تایبەتی برای خۆشەویستم کاک بیلال دەکەم بۆ ئەم بانگهێشتە و پیرۆزبایی لێدەکەم کە ئەمە ساڵی یەکەمە ئەم کۆڕبەندە دەکرێت و جەنابی سەرۆکی ئەم زانکۆیەن. دڵنيام کۆڕبه‌نده‌که‌تان لە دەوڵەمەندکردنی گفتوگۆ لەسەر پرسه‌کان و داڕشتنی بیرۆکەی داهێنەرانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارييه‌کان، ده‌ره‌نجامى باشى ده‌بێت.
ئامادەبووانى به‌ڕێز،
ئەمڕۆ ئه‌م کۆڕبه‌نده له کاتێکدايه کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاريى گه‌وره‌ى جیۆپۆلەتیکی، جیهانى گرتووه‌ته‌وه کە سرووشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ده‌گۆڕێت و لەوانەیە گۆڕانکاری لە هەندێک هاوسەنگيی هەرێمی و جیهانیدا دروست بکات. شه‌ڕ و ململانێکان لە شوێنه‌کانى وه‌کو ئۆکراینا و غەززە و فراوانبوونى کێبڕکێى ئابووریی زلهێزه‌کان، هەموویان کاریگەرييان لەسەر ناوچەی ئێمەش دەبێت.
لە هەمان کاتدا ئێستا جیهان رووبەڕووی ئاڵنگاريى هاوبه‌ش دەبێتەوە، بەتایبەتی لە بواری گۆڕانی ئاووهه‌وادا که مه‌ترسيى له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک، کۆچ، تيرۆر و چه‌ندين مه‌ترسيى ديکه دروست دەکات و هه‌ڕه‌شه له ئێستا و داهاتووى جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌که‌ن. ئەو کاریگەرییە لە زۆر شوێنی عێراق بە روونی لێمانەوە دیاره و هەزاران کەس لەبەر نەمانی ئاو، ناچار بوون شوێنی نیشتەجێبوونیان بگۆڕن.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان باوەڕمان بە گرنگيی هاريکارى و کاری هاوبەش و هەماهەنگيی نێودەوڵەتی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارييانه. پێمان وایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیاريه‌تیی هاوبه‌شى خۆی بەرامبەر بە پرسە جیهانییەکان بگرێتە ئەستۆ، کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، گرنگن.
له‌نێو هه‌موو ئه‌م ئاڵنگارييانه‌دا، مايه‌ى خۆشحاڵييه که له ناوچه‌که‌دا پەرەسەندنی ئەرێنيیش دەبینین لەپێناو به‌ديهێنانى ئاشتیدا. ئه‌وه‌ى ئه‌م ماوه‌يه له تورکيا بۆ ئاشتى هاتووه‌ته ئاراوه، پرۆسه و ده‌رفه‌تێکى مێژوويييه، به هه‌موو شێوه‌يه‌ک پێشوازی و پشتيوانيى خۆمان بۆ سه‌رخستنى، دووپات ده‌که‌ينه‌وه. ئه‌مه دەرفەتێکه بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی هاوکاريی بنیادنەرانه‌يه که سوودى بۆ هه‌موو ناوچه‌که ده‌بێت.
ئاشتی، هێزە و ئاشتیخوازی رێبازی کەسانی خاوەن باوەڕ و بەهێزە. لە ئاشتیدا هیچ کەس و لایەنێک تێکناشکێت، هەموویان سەردەکەون و وڵاتانی ناوچەکە گەشە دەکەن. هێزى ئاشتى، له هێزى هه‌موو شه‌ڕه‌کان گه‌وره‌تره.
کورد و گه‌لى کوردستان به‌گشتى، ئاشتيخوازن. هەر کاتێک و له هه‌ر کوێ ترووسکاييه‌ک بۆ ئاشتى هه‌بووبێت، گەلی کوردستان هه‌ميشه به ئومێده‌وه، به‌پيريه‌وه چووه. دەبێت هەموو کەس و رێکخراوێکی سیاسيی کوردستان، باوەڕی بەو رێباز و ویستەی گەلی کوردستان هەبێت.
جێگەی دڵخۆشییە کە هەموو پارت و لایەنە کوردستانییەکان کۆکن لەسەر داواکاريی ئاشتییانەی چارەسەری کێشەی کورد لە سووریا، بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی باشیان هه‌ڵناوه بە یەکخستنی داواکارییەکانیان. هیوادارین لەگەڵ حکومەتی سووریا، بتوانن سووریایەکی دیموکرات و دابینکەری مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان دابمەزرێنن کە ببێتە سەرچاوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە. پێويسته حکومه‌تى سووريا ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌موو پێکهاته‌کانى وڵاته‌که بێت به‌بێ جياوازى و هاوبه‌شى و مافى هه‌مووان تيايدا پارێزراو بن.
به‌ڕێزان،
هەرێمی کوردستان هه‌ميشه سەلماندوویەتی کە فاکتەری ئارامى و سەقامگیرییە و ده‌توانێت رۆڵێکی ئەرێنی و گرنگ لە بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتيی ناوچه‌که‌دا بگێڕێت. لێره‌وه پابەنديى هه‌رێمى کوردستان بە بەردەواميی ئەم رۆڵە، لەڕێگەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمای رێز له‌يه‌کگرتن و بەرژەوەنديی هاوبەش، دووپات ده‌که‌ينه‌وه.
بڕواى ته‌واومان به يه‌کتر ته‌واوکردنى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و وڵاتانى ناوچه‌که پێکه‌وه هه‌يه بۆ سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له هه‌موو بواره‌کاندا. هاوکارى و پێکه‌وه‌کارکردنى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هه‌ردووکيان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌که‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، بۆ هێنانه‌ديى ئاشتى، له‌ڕێگه‌ى ديپلۆماسى و گفتوگۆوه، ده‌رفه‌تى گه‌وره له‌به‌رده‌م گه‌لان و وڵاتانى ناوچه‌که‌دا بۆ ئێستا و داهاتوويه‌کى باشتر ده‌کاته‌وه. گەشەکردنی هەرێمی کوردستان وەکو بەشێکی عێراق پەیوەستە بە سەقامگیريی عێراقەوە، پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانیش هێزێکی گەورەیە بۆ عێراق.
زياتر له ۱۰۰ ساڵى رابردوو زۆر به روونى سه‌لماندى که پشتگوێخستن و نکۆڵيکردن له مافه‌کانى کورد و گه‌لى کوردستان، جگه له شه‌ڕ و ئاشووب، له ماڵوێرانى و نه‌هامه‌تى و دواکه‌وتوويى بۆ ناوچه‌که و گه‌لانى ناوچەکە، هيچ ئه‌نجامێکى ديکه‌ى نه‌بووه و نابێت.
رابردوو، وانه و په‌ندێکى مێژوويى به نرخێکى گران پێشکێش کردین، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه: هه‌وڵى بێهووده‌ى سڕينه‌وه‌ى ميلـله‌تێکى ده‌يان مليۆنى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست که له نيشتمان و له‌سه‌ر خاکى ره‌سه‌نى خۆى ده‌ژی، هه‌رگيز ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌که ناهێنێت، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ميشه ناوچه‌که له‌به‌رده‌م چاره‌نووس و جۆره‌ها ئه‌گه‌رى ترسناکدا ده‌هێڵێته‌وه.
بۆيه دواى ئه‌و هه‌موو رابردووه تاڵه، پێمان وايه ئيتر کاتى ئه‌وه‌يه ئاوڕێکى جددى له‌م پرسه بدرێته‌وه. هه‌موومان له‌م ناوچه‌يه به گيانى پێکه‌وه‌يى، ته‌بايى، يه‌کترقبووڵکردن، هاريکاريى هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و ئاره‌زوومه‌ندانه، ده‌ستى دۆستايه‌تى بخه‌ينه ده‌ستى يه‌کتر و ئاشتييه‌کى هه‌ميشه‌يى به‌دى بهێنين. ئاشتييه‌ک، داهاتوويه‌کى رووناک بۆ نه‌وه‌کانى ئێستا و داهاتووى هه‌موو میلـله‌تانى ناوچه‌که، مسۆگه‌ر بکات. داهاتوويه‌ک تيايدا ئه‌م ناوچه‌يه ببێته ناوه‌ندێکى گرنگى جيهان و مرۆڤايه‌تى.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى کورد و نه‌ته‌وه‌کانى دیکە پێکه‌وه ده‌ژين، که په‌يوه‌نديى مێژوويى و دێرينى هه‌زاران ساڵه‌يان پێکه‌وه هه‌يه، ده‌رفه‌ت له‌باره و بارودۆخ گونجاوه بۆئه‌وه‌ى له هه‌ر وڵاتێک به‌پێى دۆخ و سرووشت و تايبه‌تمه‌نديى خۆى، له چوارچێوه‌ى سنوورى ئه‌و وڵاتانه‌دا، به ديالۆگ و لێکگه‌يشتن و ئاشتييانه، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و ئاسووده‌يى و سه‌قامگيريى هه‌ميشه‌يى به‌دى بێن، تاکو هه‌مووان پێکه‌وه ڕوو له داهاتوويه‌کى دڵنيا و بێ ترس، بکه‌ن.
کورد یەکێکە لە نەتەوە ره‌سه‌ن و گەورەکانی ناوچەکە. بە ئاشتی، رۆڵی کورد له پێشکەوتنی ناوچەکەدا زۆر بەهێز دەبێت، هەروەها وڵاتانی ناوچەکە دەبنە خاوەن هێزێکی زۆر زیاتر.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
لێره، له هه‌رێمى کوردستان، سەبارەت بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، پابەنديی جێگیریمان بە دەستووری عێراقه‌وه دووپات دەکەینەوە وەکو چوارچێوەیەک کە ئەم پەیوەندییە رێکدەخات. ئێمە پێمان وایە دەستوور بە پرەنسیپەکانی فیدراڵی و فرەیی و هاوبه‌شى، گه‌رەنتيی راسته‌قينه‌يه بۆ مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق به‌بێ جياوازى.
به سوپاس و پێزانينه‌وه بۆ هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکوه‌زيران به‌ڕێز محه‌ممه‌د شياع سوودانى، ماوەی رابردوو پێشکەوتنی بەرچاو لە چارەسەرکردنی پرسه‌کانى نێوان هەولێر و بەغدا بينرا. ڕوانگەی بەڕێز سوودانى لە بەهێزکردنی هاوبەشییەکان و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، ڕوانگەیەکی ڕاسته بۆ چارەسەری. لێرەدا جەخت له‌سەر خێرا جێبەجێکردنی یاسای گێڕانەوەی موڵکداری و چالاکترکردنەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، ده‌که‌مه‌وه.
ئێمه بەردەوام دەبین لە گفتوگۆی بنیادنەر لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی بۆ هه‌موو کێشه‌کان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەنديی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانييه‌وه بکات و ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌کانى هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر و مسۆگه‌ر بکات.
کوردستانييانى خۆشه‌ويست،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
له دۆخ و ئاڵنگارييه‌کانى ئێستاى ناوچه‌که‌دا، پێويسته پەرلەمانی کوردستان کارا بێت، بۆ ئەوەش ئه‌رکى هه‌ره له پێشى پارتى و يه‌کێتى و لايه‌نه براوه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستانه که په‌له بکه‌ن و چى زووتره کابينه‌ى تازه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێک بهێنن. حکوومه‌تێک وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌کانى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت وه‌ک پێويست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات و ئاڵنگارييه‌کاندا بکات.
هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا ده‌مه‌وێ جارێکى ديکه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له خه‌ڵکى خۆشه‌ويستى هه‌ڵه‌بجه بکه‌م بۆ به‌پارێزگابوونى شاره‌که‌يان. دڵنيايان ده‌که‌مه‌وه که هه‌موومان کار ده‌که‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه بکه‌ينه ده‌رفه‌تێکى ديکه بۆ خزمه‌تکردنى زياترى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکى ناوچه‌که.
Your Comment