بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیندا عادل کاشۆ خەڵکی قامیشلۆ، لە ئەنجامی فیشەکێکی چەکداران گیانی لەدەست داوە، لەکاتێکدا لەگەڵ خوشکەکەی لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی تشرین لە شاری لازقییە خەوتووە.
باوکی شیندا ئاماژەی بەوەدا کە کچەکەی خوێندکاری قۆناغی یەکەمی پزیشکی بووە. بنەماڵەیەی کاشۆ سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەمبولانسێکیان لە قامیشلۆوە ڕەوانەی لازقیە کرد بۆ گەیاندنی تەرمەکەی و ناشتنی لە قامیشلۆ.
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە، لە ناوچەكانی دەوروبەری شاری لازقیە گروپە چەكدارەكان هێرشیان كردە سەر چەند بنكەیێكی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی دەسەڵاتی نوێی سووریا و لە ئاكامدا نزیكەی 250 چەکدار لە هەردوولا كوژراون.
Your Comment