بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێى ژاپۆن لە عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان کردەوە بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و، هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژاپۆن له هه‌موو بواره‌كاندا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ لە کۆبوونەوەکەدا؛ باڵیۆزی ژاپۆن خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوەندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست بتوانێت له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان بدات.
ئاکیرا ئێندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، لە دووی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۴ دەستبەکاربوو و ئەمە چوارەمین جارە لە عێراق لە چوارچێوەی حکوومەتی وڵاتەکەی دا پۆستی دەبێت.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، كه ئاراکاوا میکیهیرۆ، كۆنسووڵى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
Your Comment