بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسای بوودجە‌ی 2025 له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند، "پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بوودجە‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌که‌ین و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌مو ئه‌وانه ده‌که‌ین که له ئاماده‌کردن و په‌سه‌ندکردنیدا، به‌شدار بوون".
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، سوپاسی سه‌رۆک وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌که‌ن که "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گیانێکى نیشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسه‌کانى په‌یوه‌ست به بوودجە و مووچه و شایسته دارایییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانکار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌که‌ین".
نێچیرڤان بارزانى باسی له‌وه‌ش کرد، په‌سه‌ندکردنی یاسای بوودجە "هه‌نگاوێکى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئومێده‌وارین ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى دیکه و به زوترین کات هه‌واڵى دڵخۆشکه‌رى چاره‌سه‌ربونى یه‌کجاریى پرسى موچه و شایسته دارایییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى به‌دوادا بێت".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، باسی له‌وه‌کردوه، "له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌رکردنى ته‌واوى کێشه‌کان به دیالۆگ و لێکگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین".
Your Comment