سووریا بەردەوام دەبێت لە پتەو کردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ

وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا ڕایگەیاند: سەرکەوتوو بووین لە گەڕانەوەی ناسنامەی شایستەی سووریا کە گوزارشت لە خواستەکانی گەلەکەمان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە ئەحمەد شەرع وەکوو سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا دەست نیشان کرا، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە: ئێستە سووریا سیاسەتێکی دەرەوەی ئامانجدار و فرەڕەهەندیی پەیڕەو دەکات، لە چوارچێوەی دڵنیاکردنەوەی جیهانی دەرەوە و ڕوونکردنەوەی دیدگەکە و بەدەست هێنانی دۆست و نوێنەرایەتیی گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەدا.

شەیبانی گوتیشی: ئامانجی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی سووریا، بەشداری کردنە لە دروست کردنی دۆخێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاوکاریی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر و هاوبەشی ستراتیجی.

گوتیشی: سووریا بایەخێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا دەدات، هەروەها بەردەوامە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

News Code 224803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha