ئەنەکەسە و هەسەدە: پێویستە شەڕی راگەیاندن لەلایەن هەردوولاوە بووەستێت

وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا رایگەیاند، شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە لەگەڵ مەزڵووم عەبدیلە حەسەکە کۆ بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەیسەڵ یووسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: دوای سەردانی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکرات، ئێمەش وەک ئەنەکەسە سەردانی هەولێرمان کرد و سەبارەت بە پێویستیی دروستکردنی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد و پێکهێنانی شاندێکی کوردی قسەمان کرد.

فەیسەڵ یوسف زیادی کرد، ئەوانیش داواکاریی بارزانییان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەسەدە و پێکهێنانی شاندی هاوبەش پەسند کردووە و لایەنی نێودەوڵەتیشیان ئاگادار کردوەتەوە کە بۆ کۆبوونەوە ئامادەن.

وتەبێژی ئەنەکەسە باسی لەوە کرد، ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە کۆ بووینەوە. مەزڵووم عەبدی دڵخۆشی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بارزانی دەربڕیوە.

فەیسەڵ یوسف ئاماژەی بەوە کرد، ئەوانیش وەکوو ئەنەکەسە لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردوەتەوە لەگەڵ یەکدەنگی و یەکڕیزیی گەلی کورد دان لە کوردستانی سووریا.

وەکوو فەیسەڵ یوسف گوتی، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە پێویستە شەڕی راگەیاندن لەلایەن هەردوولاوە بووەستێت و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بێت، ئەوا لە کاتێکی زۆر نزیکدا بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش رێکدەکەون.

News Code 224797

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha