بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لهبارهی پێكهێنانی كابینهی دهیهمی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندووە: لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. گوتیشی: لهوانهیە بەر لە جەژنی نەورۆز کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.
ڕوونیشی كردهوه، بە ئەنجامی کۆبوونەوەکان گەشبینە، هەرچەندە پێشتر دەگوترا کابینەی نوێ تا هەڵبژاردنی عێراق هەڵدەگیرێت، بەڵام ئێستا کەشێکی ئەرینی لە ئارادایە و لایەنەکان سوورن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومهتی ههرێمی كوردستان.
Your Comment