بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشەممە یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی عێراقیه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام درا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، وابڕیاره هێڵه ئاسمانییه‌كانی تریش به‌پێی پلانی خۆیان دوایی ڕێكخستنه‌وه‌ی خشته‌ی گه‌شته‌كانیان، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
پێشتر به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانه‌وه كه ۱۲ ڕۆژی خایاند، به‌ره‌چاوكردنی مه‌ترسی و گرژی و ئاڵۆزیه‌كان، حكوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاگرت.
Your Comment