عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای بینینی پێنج سەرکردەی باڵای کورد دەکات

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان داوایێکی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "داوای بینی سەرکردە کوردەکان دەکات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا ئۆجالان داواى دیدارى ژمارەیەک سەرۆک حیزب و سیاسەتمەدارى کوردى کردووە، لەوانەش سەرۆکی پارتی و فەرماندەی هەسەد و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان زیاتر ئاشکرای دەکات: عەبدوڵڵا ئۆجالان داوای بینینی هەر یەکە لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کردووە.

دۆغان ڕاشیگەیاند، دەم پارتی ئامادەکاری بۆ سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکات و ئاشکرای کرد کە شاندێک پێکهاتوو لە ئەندامانی دەستەی ناوەندی جێبەجێکار کە هاوسەرۆکە گشتییەکانیشی تێدایە، سەردانەکە ئەنجام دەدەن. ئامانجی سەردانەکەشی بە "دیداری ڕاستەوخۆ بۆ تێگەیشتن لەم قۆناخە، شیکردنەوەی و بەهێزترکردنی رێکخستن" وەسف کرد.

وتەبێژی دەم پارتی وتیشی: "لە رۆژانی داهاتوودا ئەگەری زۆرە بەڕێز ئۆجەلان لەگەڵ نوێنەرانی پارتە سیاسییە جیاوازەکانیش کۆ ببێتەوە".

لەبارەی کۆبوونەوەی حزبەکەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، وتەبێژی دەم پارتی ئاماژەی بەوە کرد: گفتوگۆکان نەک تەنیا لەگەڵ ئەو پارتانەی نوێنەرایەتییان لە پەرلەمانی تورکیادا هەیە، بەڵکوو لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی دەرەوەی پەرلەمانیش بەردەوامە.

ناوبراو وتیشی: وێڕای ئەو دیدارانەی لەگەڵ ئاکەپە و مەهەپە ئەنجام دراون، پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن داوای "پەیوەندیی ڕاستەوخۆ، گفتوگۆ و شەفافیەت"یان هەیە.

ئایشەگوڵ دۆغان جەختی لەوەش کردەوە: "کێشەی کورد تەنیا کێشەی کورد نییە،" و "چارەسەری دیموکراتی و ئاشتی، پێویستییەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مرۆییە".

News Code 225572

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha