کوردپرێس: به‌گوێره‌ى نووسراوێکی ته‌ندروستیی گشتیی هه‌ولێر که واژۆی دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه ده‌کات، دوای ئه‌نجامدانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری فێرکاری بۆ به‌دواداچوون و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان، ئاماژه به‌ڕاپۆرتی سه‌رۆکی پزیشکانی خولاو له نه‌خۆشخانه‌که، بڕیاردرا به سزادانی ئه‌و پزیشکانه‌ی که له شوێنی خۆیان ئاماده نه‌بوون، به‌بڕینی یه‌ک ڕۆژ مووچه و به نه‌هات و هه‌ژمارکردنیان که ژماره‌یان ۱۲ پزیشکی نیشته‌جێی خولاوە.
هاوکات له نووسراوێکی هاوشێوه‌دا، پزیشکانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی فێرکاری که ژماره‌یان حه‌وت پزیشکی نیشته‌جێی خولاوه و بایکۆتی دەوامیان کردووە، سه‌رجه‌میان به‌بڕینی یه‌ک ڕۆژ مووچه سزا ده‌درێن و به نه‌هاتووش ئه‌ژمار ده‌کرێن.
له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه و به‌گوێره‌ی نووسراوێکی دیکه‌ی ته‌ندروستی گشتیی هه‌ولێر، هه‌ر پزیشکێکی نیشته‌جێی خولاو پابه‌ندی ده‌وام نه‌بووه له که‌رتی گشتیی، نابێت له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کانیش ده‌وام بکات به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کان به‌رپرسیار ده‌بن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم لە هەولێر و ئیدارەی سۆران، لە بەیاننامەیێکدا ڕایانگەیاندووه: لە ڕۆژی شەممەوە، بایکۆتی دەوام کردن لە سەرجەم فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی هەولێر و سۆران بە هەموو بەشەکانییەوە دەستپێدەکات و تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناگەڕێنەوەسەر کارەکانیان.
Your Comment