بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له په‌یامێکدا له‌ژێرناوی (کێ نۆکه‌ره) وه‌ڵامی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ده‌داته‌وه و نووسیویه‌تی: "۲۷ مانگه ۲۴۹ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م هاتووه و فرۆشراوه، دینارێک داهات بۆ خه‌ڵک نه‌بووه، به‌رچاوی هه‌مو خه‌ڵک له بازگه‌کان سه‌رانه وه‌رده‌گیرێت و قاچاخی ده‌کرێت به‌سه‌ر خه‌ڵک، هه‌رچی زه‌وی هه‌ولێر و سلێمانیه بۆ به‌رپرس و شه‌راکه‌ت و منداڵه‌کانیان تاڵانکران، به‌خوا له من باشتر ده‌زانن بۆ کێیه، هه‌رچی به‌رپرس و منداڵه به‌رپرسه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵک بوونه ملیاردێر".
ناوبراو ده‌شڵێت: "باڤیلۆن و ئه‌ربیل هێڵس هی کێن! زه‌ویه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆتانا به‌نایاسایی تاپۆکرا بایی ۷۰۰ ملیۆن دۆلاره، سه‌دان دۆسیه‌ی تر، پاشان ئه‌مه ئیشی حیزبه یان دامه‌زراوه‌ی حوکمڕانی، که نه‌وت و مه‌رزو زه‌وی بۆ خه‌ڵک نه‌بوه، من شه‌ڕی چی بکه‌م؟".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵک بونه ملیاردێر، ئه‌مه مه‌که‌نه کوردایه‌تی، جا بۆ زانین خۆی حه‌ل ده‌بێت و ئه‌وکات مه‌یکه‌نه ده‌ستکه‌وتی خۆتان، میلله‌تێک نابێت هه‌شت مانگ بێ موچه بێت، سه‌د هێنده‌ی هه‌رچی به‌رپرسی پارتی و یه‌کێتیه، دڵسۆزی ئه‌م گه‌ل و خاکه‌م، به‌ڵام نابینه به‌شێک له فریودانی خه‌ڵک له‌ژێر چه‌تری نیشتیمانپه‌روه‌ری ساخته‌دا".
Your Comment