بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی ئاسایی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هادی عامری، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر ئەنجام درا و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات بڕیاریان داوە بەچەند لیستێک بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکەن، دواتر بگەڕێتەوە بۆ یەک هاوپەیمانی پەرلەمانيی لەژێر ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای کۆتایی هاتنی دانوستانی هەڵبژاردن.
Your Comment