هەرێمی کوردستان
-
سەرۆکی نێردهی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق:
یهکێتیی ئهورووپا بهردهوام دەبێت لە پشتگیری کردنی عێراق و ههرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێردهی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
-
بارودۆخی هەرێمی کوردستان؛ پرسی سەرەکی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ بارزانی و باپیر
بەهەرم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆ بوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
-
ئیلهام ئەحمەد:
تاکوو ڕێگای گفتوگۆ هەبێت پەنا بۆ چەک نابەین
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت: تاکوو دەرفەتی دیالۆگ هەبێت، چەکەکان بێدەنگ دەبن، هەر کاتێک نکۆڵی لە مافەکانی کورد کرا، بە چەک مافەکانمان دەپارێزین.
-
نێچیرڤان بارزانی:
ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ۳۷ ساڵەی ئەنفالەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا، که هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گهلهکهماندا ئامادەن."
-
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆنفرانسی گۆڕانی باڵی کوردساتی دواخست
بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی کوردسات، دەڵێت: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ بڕیاری لەسەر بەستنی کۆنفرانسی هەردوو باڵی بزووتنەوەکە دەرکردووە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە و دوورە لە فیدراڵی
نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندی هەولێر ۲۰۲۵، ڕایگهیاند: مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرکەزییە نەک فیدڕاڵی.
-
هاوسەرۆکی PYD:
پێویستە هەرێمی کوردستان پشتگیری لە کوردستانی سووریا بکات
بە دەستپێشخەریی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێدا" بە بەشداری چەندین بەرپرسی سیاسی لایەنە جیاوازەکان لە شاری سلێمانی بەڕیوە چوو.
-
پێشبینی دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۵ دەکرێت
بەپێی پێشبینی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم سەرەتای ساڵی داهاتوو نەوتی هەرێم هەناردە دەکرێتەوە.
-
پەنێلی تایبەت بە ڕۆژنامەنووس دڵشاد مەجید لەسەر دۆخی ناوچەکە بە میوانداریی کوردپرێس
ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید، دڵشاد مەجید لە پەنێلێکی تایبەت بە دۆخی ناوچەکە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان میوانی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس لە شاری سنە بوو و لەسەر سێ تەوەری سەرەکی وتارێکی پێشکەش کرد
-
لە هەرێمی کوردستان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستی پێکرد+وێنە
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و ناوەندەکانی دەنگدان کرانەوە.
-
ڕاپرسیەک لە هاووڵاتیانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە:
گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان؛ لە ڕێگەی پەرلەمانی، شۆڕش و ڕاپەڕین یان کودەتا؟
بەگوێرەی ڕاپرسیەکی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان، نیوەی خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە باوەڕیان بە ڕێگەی پەرلەمانی هەیە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ۶۷% خەڵکی هەولێر و ۷۶%ی خەڵکی دهۆک باوەڕیان بەو ڕیگەیە هەیە بۆ ئهنجامدانی گۆڕانکاری.
-
فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام گەشەی ئابووری و گەشتیاریی لێدەکەوێتەوە
بەڕێوەبەری ۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ڕایدەگەیەنێت: خۆشبەختانە ڕوانگەی ئابووریی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گەیشتووەتە ئاستێک کە داهات بۆ خەڵکی مەریوان هەیە و ئەمەش لە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابووری و گەشەسەندن لە کەرتی گەشتیاری.
-
خۆنواندنی ڕەنگەکان لە ۱۷ەیەمین کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان
۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ۲۱ی ڕەزبەر بە بەڕێکەوتنی کەرنەڤاڵ لە چوارڕێیانی شەبڕەنگی شاری مەریوانەوە بەرەوە پارکی میللەتی ئەو شارە بەڕێوەدەچێت.
-
ئهمینداری گشتی یهکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
دروشمی "ئیتربهسه" پرۆژهیه بۆ ڕاستکردنهوهی فهشهلی ۳۳ ساڵ حکومڕانی لە هەرێم
ئهمینداری گشتی یهکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدهگهیهنێت، ئهرکمانه ڕێگری بکهین له ئهنجامدانی ستهم و ستهمکاران و داکۆکیکار بین لهبهدهستهێنانی مافی هاوڵاتیان و مافخوراوهکان.
-
عهلی حهمهساڵح ئهندامی خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان:
مەسروور بارزانی دوو پرۆژه به ۷۰۰ ملیۆن دۆلار بهبێ کێبرکێ داوەتە کۆمپانیایهک
عهلی حهمهساڵح ئهندامی خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان رایدهگهیهنێت، سهرۆک وهزیرانی ههرێم دوو پرۆژه به ۷۰۰ ملیۆن دۆلار بهبێ کێبرکێ داوەتە کۆمپانیایهک و کاتی تهواوکردنی پرۆژهکهش نادیاره.
-
بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە؛
لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری ئامێدی و زاخۆ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە/ فیلم
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو گوندی سنووری شارۆچکەی ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە ئاگرێکی فراوان لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەمڕۆ کوردستان لە ھەر کاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوەکارکردن و پتەوکردنی ڕیزەکانی ھەیە
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی 16ی ئاب، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
-
لە یادی ۷۸ ساڵەی دامەزراندنیدا مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی بڵاو کردەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی ۷۸ ساڵەی دامەزراندنیدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: یادی دامەزراندنی پارتی، تەنیا یادی حزبێکی سیاسی نییە.
-
سهرۆكی حكوومهتی هەرێم بەشداریی لە نمایشی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازیی ساندهێرست کرد
بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان خولی۲۳۳ـیەمین ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست بەڕێوەچوو.
-
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ۴۸ ساڵەی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ۴۸ ساڵەی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تهواوى جهماوهر و لایەنگرانى حیزبەکە دەکات.
-
هەرێمی کوردستان چاوەڕێی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانان
ڕاوێژكاریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت هاوپەیمانان ھاوکاری گەورەتر هەرێمی کوردستان بکەن، وەکوو دابین کردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە زووترین كاتدا.
-
ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
داخستنی سێ حزبی سەر بە PKK لە عێراق بڕیارێکی ژیرانەیە
هۆشیار زێباری بڕیارێکی دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان عێراق بۆ دوورخستنەوەی سێ حزبی نزیک لە PKK لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە کارێکی ڕاست و ژیرانە ناو دەبات.
-
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق:
پێویستە کۆمەڵە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە
لە نوێترین هەڵوێستیی حکوومەتی عێراق بەرامبەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران، لە رێگای نوێنەری قاسم ئەعرەجییەوە هۆشداری دەدرێتە هەر سێک باڵی کۆمەڵە کە پێویستە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە.
-
تەرمی ۱۴ کۆچبەری کورد لە ئیتالیا گەڕێندرانەوە/ تەرمی پەنابەرە ئێرانییەکان ڕادەستی ئێران دەکرێنەوە
بەشی جیهان- تەرمی ئەو ۱۴ کۆچبەرەی کە لە ۱۷ی حوزەیران لە کەناراوەکانی ئیتالیا خنکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەولێر.
-
ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە وتەکانی مەریوان وریا قانع لەبارەی شەهید بوونی هەنییە، دەگرێت
مەریوان وریا قانع لە نووسینێکدا ئیدیعای کردووە ئیسماعل ھەنییە نەک شەھید نییە بەڵکوو تاوانباری جەنگییە. ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هەڵویستە نووسیی: کاک مەریوانی وریا قانیع و هاوڕێکانی زۆر خراپ دەکەن کە خۆیان دەخزێننە ناو بەرەی دژایەتی خەڵکی کوردستانەوە.
-
بارزان دێیە، نەک عەشیرەت/ ئەدهەم بارزانی
ئەگەر سەیری مێژووی کوردستان بکەین دەبینین عەشیرەتێک بوونی نیە بەناوی (بارزان) واتە بارزان عەشیرەت نیە ئەوانەی دەڵێن بارزان عەشیرەتە ئەوە هەڵەیە، بارزان گوندێکە دەکەوێتە خوار دامەنی چیای شیرین لە ناو عەشیرەتی بەڕۆژ، لەو دێیەدا کەسانی پایە بەرز بە درێژایی مێژوو هەڵکەوتوون، عەلامە بابە تاهیری مەردووخ لە کتێبەکەیدا (مشاهیر کورد) ئەڵێ: عەلامە شێخ عەبدولڕەحیمی بارزانی 700 ساڵ پێش ئێستا لە دێی بارزان مۆڵەتی زانستی ئەدا بە زانایانی ئایینی.
-
سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی ئەم هەفتەی ڕادیۆ کوردپرێس
کوێبیستی سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی ئەم هەفتەیە لە ڕادیۆ کوردپرێس بن.
-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی هەرێم کۆ بوونەوە
بەشی ئێران- نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف دوا پێشھاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
-
سەرۆکی ژووری بازرگانیی قەزوین:
یەک لەسەر سێی هەناردەکانی قەزوین بۆ هەرێم بووە
بەشی ئێران- سەرۆکی ژووری بازرگانیی قەزوین دەڵێت: "ئامانجی سەرەکیمان بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانە و یەک لەسەر سێی هەناردەکانمان بۆ هەرێمی کوردستان بووە."
-
لە پەراوێزی دیدارەکەی تاراندا:
نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدران کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە تاران ئامادەبوو، و لە پەراوێزی ئەو دیدارەش لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بووەوە.