بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكی گرووپی عەسائیبی ئەهلی هەق لەوتاری نوێژی جەژندا رایگەیاند: رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زۆرینەی پەنابەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
خەزعەلی ڕاشیگەیاند: بەرپرسیارێتی دەوڵەت كارێكی هاوبەشە، هەموو خەڵکی عێراق بەبێ جیاوازی ماف و ئەرکیان هەیە، ئەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەوە نامەنتیقیە داوای هەموو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بدەن.
ناوبراو لەبەشێكی تری وتارەكەیدا جەختی كرد: حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت ڕادەستی بەغداد ناکات و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نایاساییەکانی هەرێم ڕادەستی بەغداد ناكات.
خەزعەلی وتیشی: هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان بانگەشەی ئەوە دەکەن، من لە پشت بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوەم.
Your Comment