دیمەشق هەوڵی لەناوبردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەدات

هاوسەرۆکی پەیەدە ڕەخنە لە ڕۆڵی تورکیا لە گرووپە میلیشیاکانی سووریا دەگرێت و هوشداری دەدات لەوەی کە لە دەیمەشقەوە هەوڵ بۆ لەناوبردنی پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنفرانسی پرسی کورد و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسلامەوە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو، غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی PYD وتارێکی پێشکەش کرد.

غەریب حەسۆ لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند: تاوانەکانی جەنگ و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامن‌ و چەتەکانی نوسرەش لە ڕێگەی هەتەشەوە دەسەڵاتیان بە دەست هێناوە و لە ناو ڕژێمدا چەندین چەتە بوونی هەیە هەروەها تورکیا بە شێوەیێکی ئاشکرا پشتگیریان دەکات و ئامانجی سەرەکییان لە ناوبردنی پڕۆژەی دیموکراتیکمانە.

غەریب حەسۆ ڕوونیکردەوە، لە سووریا سیستەمێکی دیموکراتیکیان دەوێت کە مافەکانی گەلی کورد تێیدا بناسرێت.

News Code 225490

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha