کوردەکان و حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا لەسەر ئیدارە کردنی هاوبەشی بەنداوی تشرین ڕێککەوتن

ئیدارەی خۆسەری کوردی و حکوومەتی دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی بەنداوی تشرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە زاری چەند سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە حکوومەتی ناوەندیی دیمەشق و بەڕێوبەریی خۆسەر لەسەر پێشنیاری "خۆبەڕێوەبەری" بۆ سەرپەرشتی کردنی ڕاستەوخۆی دامەزراوەی بەنداوەکە و جێبەجێ کردنی کارەکانی نۆژەن کردنەوە و چاک کردنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە پسپۆڕەکان. ڕێککەوتوون".

سەرچاوەکان بۆ ڕوانگەی سووری ڕاشیانگەیاندووە کە خۆبەڕێوەبەری و حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەنداوەکە لە جەنگ بەدوور بگیرێت و تیمەکانی هاوبەش پێکەوە ئاسایشی بەنداوەکە دابین بکەن".

News Code 225193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha