کەوتنی ئەسەد
-
ئەحمەد شەرع بە فەرمی بووە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا
وتهبێژی بهڕێوهبردنی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهکانی سووریا گوتی: کارکردن بە دەستووری پێشووی سووریا ڕاگیرا و ئەحمەد شەرع بە فەرمی بووە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر.
-
نێردەی تایبەتی ئیدارەی نوێی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
ڕووسیا پشتیوانی لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە سووریا دەکات
نێردەی تایبەتی ئیدارەی نوێی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیمەشق لهگهڵ سهرۆكی ئیدارهی نوێی سووریا كۆ بووهوه و ڕایگهیاند، وڵاتهكهی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانەی کە ئێستا لە سووریا ڕوودەدەن دووپات دهكاتهوه.
-
مەزڵووم عەبدی:
سووریا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە کە لێیەوە گەڕانەوە نابێت/تورکیا سەقامگیری سووریا پەکدەخات
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت: سووریا شایەتحاڵی گۆڕانکارییەکی مێژووییە، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە، هێرشەکانی تورکیا هەوڵەکان بۆ سەقامگیری و بنیاتنانی ئایندەی سووریا پەکدەخات.
-
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا:
پێویستە کورد لە قۆناغی نوێی سیاسی سووریا ڕۆڵ بگێڕێت
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا پێویستە ڕاگرتنی جەنگە لە باکووری سووریا و پێدانی ڕۆڵە بە کورد لە قۆناغی نوێی سیاسی ئەو وڵاتەدا.
-
ناوەرۆکی نامەکەی عەلی باپیر بۆ ئەحمەد شەرع بڵاو کرایەوە
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاوی کردەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد نامەیەکی بۆ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا ناردووە.
-
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان:
لە دوای کەوتنی دسەڵاتی ئەسەدەوە ۹۴۸ پەنابەر لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە سووریا
لە دەروازەی سێمالکا – پێشخابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۹۴۸ پەنابەر لە هەرێمی کوردستانەوە، گەڕاونەتەوە ژێردەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر.
-
کاروانێکی گەورەی هاوپەیمانان گەیشتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە
کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەروازەی (وەلید)ەوە، لە عێراقەوە گەیشتە ناو خاکی سووریا.