ڕژێمی زایۆنی بەم تاوانە چارەنووسێکی تاڵی بۆ خۆی هێنایە ئاراوە

پاش هێرشی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی ئایەتۆڵڵا خامنەیی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕش بەمشێوەیە:

ڕژێمی زایۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دەستی پیس و خوێناویی خۆی بۆ تاوانێک لە وڵاتی خۆشەویستمان درێژ کرد و بە لێدانی ناوەندە نیشتەجێبوونەکان زیاتر لە جاران سرووشتی  گڵاوی خۆی ئاشکرا کرد.

ئەو رژێمە دەبێت چاوەڕێی سزای سەخت بکات. دەستی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئیزنی خودا دەستی لێ هەڵناگرێت.

لە هێرشەکانی دووژمن، چەندین فەرماندە و زانا شەهید بوون. جێگرەوە و هاوکارانیان بێ دواکەوتن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئینشائەڵڵا.

ڕژێمی زایۆنی بەم تاوانە، چارەنووسێکی تاڵ و بەئازاری بۆ خۆی دێنێتە ئاراوە و بێگومان وەریدەگرێت.

News Code 225577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha