ئیلهام ئەحمەد جەخت لە پێکهێنانی سیستەمی ئەمنی، ئابووری و پەروەردەی ناناوەندی دەکات

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ئامادەبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لە سیستەمی ناناوەندیی لە سووریا کردەوە و وتی بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سیستەمی ئەمنی و ئابووری و پەروەردە بە ئاوڕدانەوە لە جیاوازییەکانی گەلانی سووریا پێکبهێنرێت.

هەر لەبارەی ئەم بابەتەوە ناوبراو وتیشی: سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆیی و قەیرانی مەزندایە، لەگەڵ ئەوەشدا، دەستەی تەحریری شام تاکڕەوانە بڕیاردەدات و بەشداری بە گەلان ناکات.

ئیلهام ئەحمەد جەختی کردەوە ئەگەر ئیدارەی سووریا پێداگربێت لەسەر مەرکەزییەت، ئەوا مەترسی شەڕی ناوخۆیی هەیە و پێکهاتەکان بڕیاری سەربەخۆ دەدەن.

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەشی وت چەندین دەوڵەت گەمارۆیان لەسەر سووریا هەڵگرتووە ئەوان چاوەڕێ دەکەن ئیدارەیەکی دیموکراتیک دابمەزرێت کە هەمووان بگرێتەخۆ.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: فشاری جیهادییەکان بۆ سەر ژنان لە سووریا زیاتر بووە و مافی ژنان پێشێل دەکرێت بۆیە مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری چارەسەرە بۆ هەموو کێشەکانی سوریا.

ناوبراو لە کۆتاییدا باسی لەوەش کرد ئەو پرۆسەیەی کە رێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، کاریگەریی لەسەر ئەوان و هەرێمەکە دەکات، ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ گرنگن و دەبێت کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

News Code 225494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha